ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتن و كلاسیكۆیه‌كی تر هه‌یه‌ له‌ نێوان ریال و به‌رشه‌

پاش ئه‌وه‌ی وه‌كو دوا یانه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ توانی خۆی بگه‌ێنێته‌ یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی، له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی سه‌لتافیگۆ كه‌ (5-0) بی به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ قۆناغی چاره‌كی هه‌شت بكرێت.

ئه‌و یانانه‌ی تا ئێستا سه‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌م قۆناغه‌ بریتین له‌ هه‌ریك له‌ یانه‌كانی (ریال مه‌درید-به‌رشه‌لۆنه‌-ڤاڵنسیا-ئیسپانیۆل-ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید-ئالاڤێس-لیگانیس-ئه‌شبیلیا).

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 02:30 له‌ تیرووپشكی قۆناغی هه‌شته‌م ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی هه‌موو یانه‌كان له‌ ئارادایه‌.”

Back to top button