پێرێز شوێنگره‌وه‌ی زێدانی دیاریكردو بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید

وا دیارە زێدان ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و دوا رۆژه‌كانی ژیانی وه‌رزشی له‌و یانه‌یه‌ به‌سه‌رده‌بات و  سەرۆکی یانەکەش بڕیاری دەستبەرداربوونی لە ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە دەرکردووە و شوێنگرەوەشی دیاری کردوە.”

ڕۆژنامەی(سپۆرت)ی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردوەتەوە.” کە پێرێز بە ڕاستی بڕیاری لادانی دەکردوە و چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات، بە تایبەتی دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە لیگای ئیسپانیا، کە بەهۆیەوە بارسێلۆنای لە بردنەوەی نازناوەکە زۆر نزیک کردوەتەوە، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ لەگەڵ (یواکیم لۆف)ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا قسەی کردوە بۆ ئەوەی ڕێکەوتنێک بکات بۆ ئەوەی لۆف وەک دوای مۆندیالی ڕوسیا وەک ڕاهێنەری مێرەنگی کار بکات و گرێبەست واژۆ بکات.

هەروەها لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە.” کە تاکە تەگەرە بۆ هێنانی یواکیم لۆف گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافات کە تا 2020 درێژەی دەبێت، بۆیە ریاڵ مەدرید (بۆکستینگیۆ)ی ڕاهێنەری تۆتنهامی وەک بژاردەی دووەم داناوە.

ئاشکرایە کە زێدان لە تازەترین لێدوانیدا ئاشکرای کردوە.” کە مەرج نییە تا کۆتایی گۆێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت و گوتی ئەو گرێبەستە بەرانبەر هەندێک شت هیچ نرخێکی نییە.

Back to top button