بەڵگە: بلێسە جەبار فەرمان وەزیری خانەنیشنیش دەرچوو

خواكوڕك
بەپێی نووسراوێك كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 11ی 11ی 2010 كە واژووی بایز سعید محمەدی لەسەرە، كۆمەڵێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پڵەی وەزیر خانەنیشن بوونە، كە لەناو ئەو كۆمەڵە بەرپرسەی یەكێتی ناوی بلێسە جەبار فەرمان و بارزان ئەحمەد كوردە هەیە كە بە پلەی وەزیر خانەنیشن بوونە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە وەزارەتی دارای بریار داوە كە ئەو بەرێزانە بەپلەی وەزیری خانەنیشن بكرێت، لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكرێت. كە سەرەتا بەناوی محمەد وەسمان حسین دەست پێدەكات و بەناوی د. پێشرەو شرف نورەدین كۆتای دێت.

وەك لە نووسراوەكە دا هاتووە ناوی بلێسە جەبار فەرمان كە ئەم جەژنیە لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك رایگەیاندبوو لەبەر نەبوونی مووچەی خەڵك جەژنە ناكات، دەركەوت بە پلە وەزیر خانەنیشنەو بێ ئەوەی رۆژێك وەزیر بوبێت.

 

3242345435345455645654
بەڵگەی وەزارەتی دارای لەسەر كۆمەڵێك بەرپرسی یەكێتی كە خانەنشینن بە پلەی وەزیر
Back to top button