پلانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی به‌رهه‌م و بافل و پاشكۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا
رێكان سه‌باح
تا ئه‌و چركه ساته مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر له پیلان و پلاندایه، له‌لایان به‌غداد دا، به‌غدا كه‌وتۆته به‌رده‌م دوو رێگا سێهه‌می نیه، ناچاره له‌و دوو رێگایه یه‌كێك ههڵبژێرێـت، یان جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور به‌هه‌موو برگه و به‌نده‌كانی، یان داننان به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مه كۆتایی هه‌موو شتێكه، خۆدزینه‌وه‌ی به‌غدا قومارێكی دۆراوه، بۆیه به‌غدا له‌ئێستادا به‌دوای ده‌روازه‌یه‌كی تر دا ده‌گه‌رێت، كه تێیدا به‌م دوو رێگایه ئیجباریهدا نه‌چێت كه ” جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور یان داننان به ریفراندۆم” به‌غدا پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رفه‌تی دۆزیه‌وه، بۆ شكاندنی پارتی و كۆتایی هێنان به‌هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌رێگای سه‌ربازی دا” كه چوار هێرشی به‌هه‌موو توانایی خۆی به‌هاوكاری ئێران و توركیاش به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامدا، له پردێ و قه‌ره‌چووغ و سحێلاو زوومار، شكه‌ستی هێنا بۆی روون بۆوه كه به‌كار هێنانی سه‌ربازی بێ هوده‌یه، له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه” بۆیه ناچار په‌نای بۆ هه‌ندێك به‌رپرسی ناو گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، برد بۆ ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستاندا به‌سوتاندنی باره‌گا و فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن، ئه‌وه بوو له كۆیه زیاتر هه‌نگاوی نه‌ناو شكه‌ستی هێنا”.
له ئێستادا به‌غدا ده‌یه‌وێت رێگایه‌كی تر بگرێته به‌ر، به‌تایبه‌ت تر كه ئێران له پاش خۆپێشاندانه‌كان له‌ئێستادا سنورداربووه، توانا كانی ده‌رفه‌تی قۆناغی پێش خۆپێشاندانه‌كانی پێناده‌ن، بۆیه به‌غدا ته‌سفیاتی میراسی ده‌نگی زۆنی سه‌وزی قۆستۆته‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره، له‌گه‌ڵ لاوازترین جۆڕ سیاسیه‌كاندا، ده‌یه‌وێت رێگایه‌كی تر تاقی بكاته‌وه، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌ژێر ناوی ئه‌و حزب و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ئاماده‌بن هه‌موو شتێك بۆ به‌غدا بكه‌ن، ههولێرێكی بێهێز و بێ توانا گوێرایه‌ڵی به‌غدا بمێنێت” ئه‌مه‌ش به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و بافل تاڵه‌بانی به‌هاوكاری گۆڕان و كۆمه‌ڵ، جێبه‌جێ بكرێت، كه پێشتر گوته‌بێژی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندبوو، كه دوا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كاك بافل هاوپه‌یمانی ئه‌نجام بده‌ین، رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌ین! ئه‌م لێدوانه زیاتر په‌رده‌ی له‌سه‌ر پلانه‌كه هه‌ڵماڵی، پلانه‌كه به‌م شێوه‌یه، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌رته‌وازه بكه‌ن، ده‌نگه‌كان له فره لیستی دا بفه‌وتێنن، چونكه كورد له‌ناوچه كوردستانیه‌كان، به یه‌ك لیستی ده‌توانێت، ئیداره‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانی بدات، به‌ڵام كه ده‌بێته فره لیست، دابه‌شكاریه‌كی زۆر رووده‌دات و ده‌نگی زۆری كورد ده‌فه‌وتێت، بۆیه هه‌وڵی دابه‌شكاری و فره لیستی یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا بۆ لاواز كردنی ده‌نگی كورد له ته‌واوی ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر كه له‌ئێستادا له‌لایان به‌غداوه داگیركراون، ئه‌گه‌ری سفركردنی ده‌نگی كورد بێ فره لیستیش له‌ژێر ره‌حمی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دان”.
هه‌نگاوی دووه‌م له‌ناوه‌خۆی كوردستان، پلانه‌كه به‌م شێوه‌یه، هاوپه‌یمانیه‌ك له‌نێوان هه‌موو حزبه‌كان جگه له یه‌كگرتوو پارتی بێته ئاراوه، كه پێكهاتبن له به‌شێك له‌یه‌كێتی كه ئێستا زاڵن به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌كێتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح دروستی بكه‌ن، كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌م هاوپه‌یمانیه به هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی گه‌ل پێناسه بكه‌ن، پارتی و یه‌كگرتووش به به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ناو ببه‌ن، ئه‌مه له‌ئێستادا له‌لایان له‌شكره نووسه‌ر و میدیاكانیان ده‌ستی پێكردووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستی ئه‌م هاوپه‌یمانیه چیه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ببه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن، هه‌م پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، له‌به‌رامبه‌ر دا به‌غدا تا پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، مووچه و بودجه نه‌نێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر خراپ و وێرانه بێت، وه له‌هه‌مانكاتیشدا، به‌غدا ته‌واوی هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان پرۆسه‌ی بانگه‌شه هه‌ڵبژاردن و هاوكاری و یارمه‌تی میدیایی پێشكه‌ش به ئه‌م لایانانه بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م هاوپه‌یمانیه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ به‌غدا بكات”.
یه‌كه‌م : كاتێك حكومه‌تیان پێكهێنا، به‌فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كه له‌ناو پلانه‌كه دا به‌ر ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌وێت، زیاتر چاوه‌كان له‌سه‌ر بافله، جێگره‌كه‌شی به‌ر كۆمه‌ڵ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ر گۆڕان بكه‌وێت، به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت, ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنته‌وه، به‌یاسا بكرێت و ره‌وانه په‌رله‌مان بكرێت.
دووه‌م : په‌رله‌مان بهزۆرنهی ده‌نگ ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،
سێهه‌م :له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی “ئه‌وكاته”، داوا له به‌غدا بكرێت، پۆلیسی ئیتیحادی بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه بنێرێت، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیش ئاسایشی شاره‌كان به ئاسایشی حزبی ناو ببرێت، به یاسا و زۆرینه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه له‌په‌رله‌مان”.
چواره‌م: ته‌واوی ده‌روازه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌لایان پۆلیسی ئیتیحادی به‌رێوه ببرێت نه‌ك ناردنی فه‌رمانبه‌ر
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم دا یه‌كه‌یه‌كی 35 تا 40 هه‌زار سه‌رباز دروست بكرێت له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دیفاعی به‌غدا بێت”.
شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی له‌و حزبانه‌ی كه ریفراندۆمیان ئه‌نجامداوه
حه‌وته‌م: مامه‌ڵه‌ی پارێزگاكانیش له‌سه‌ر ئاستی به‌شداری ریفراندۆم بێت، هه‌رپارێزگایه‌ك به‌زۆرینه به‌شداری ریفراندۆمی كردبوو، ده‌بێت سزا بدرێت، ئه‌مه‌ش داواكاری پێشووتری عه‌بادیه، له‌باره‌ی به‌شداری كردنی ریفراندۆم.
هه‌شته‌م: ته‌واوی داواكراوه‌كانی به‌غدا و ئه‌وانه‌ی سزایان دراوه له‌لایان دادگا راده‌ستی به‌غدا بكرێت.
له‌ئێستادا ئه‌م پلانه هه‌یه، به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه پارتی و هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی بێت، له‌ناو ببات، له‌رێگای پۆست و پاره دا ئه‌م حزبانه بۆ له‌ناو بردنی پارتی و ئه‌و هه‌رێمه به‌كار بهێنێت، هه‌م به‌م رێگایه خۆی له‌ده‌ستوور بدزێته‌وه، هه‌م رێفراندۆمهكهش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، تارادهیهكش ئه‌مه له‌میدیاكانی ئه‌م حزبانه دا ده‌خرێته روو كه حكومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی سه‌پاندووه هاوبۆچوونیش بوونه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌زاری په‌رله‌مانتاره‌كانی نزیك له عه‌بادیش ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه داوای نه‌ناردنی مووچه‌شیان كردووه، تا پاش هه‌لبژاردن، داواتریشیان هه‌بووه كه ته‌نها مووچه پارێزگای سلێمانی بنێرێت، هی هه‌ولێر و دهۆك نه‌نێرێت، ئه‌مانه هه‌موو له‌زاری په‌رله‌مانتاره‌كانی نزیك له‌عه‌بادی ده‌گوترێت و ده‌گوترێته‌وه، كه‌وایه هاودید بوون هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م خاڵانه”.