پارتی به‌ته‌نیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابویهوه، كه سێ لایان، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه به‌رهه‌م ساڵح به‌یه‌كه‌وه لیستێكی هاوبه‌شیان دروست كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق، پارتی یهكڵای كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق بكه‌ن، ئه‌وه لیستی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوه فره لیستی ئه‌وه پارتی لیستی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ لایانێك ناكات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پارتی یه‌كڵا بۆته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق به لیستی هاوبه‌ش ناكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو لیستی هاوبه‌ش پێكده‌هێنێت” یان سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات، ئه‌مه یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” پاش دروست كردنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” پارتی ناچار بووه به‌ته‌نیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات، له‌گه‌ڵ هیچ هێزێك جگه له یه‌كگرتوو لیستی هاوبه‌ش دروست نه‌كات له‌گه‌ڵ هیچ لایانێكی تر، به‌ڵام هێشتا بابه‌تی لیستی هاوبه‌شی یه‌كگرتووش یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه، كه ئایا پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ده‌چێته هاوبه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یان نا”.