سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات
دوای تێكچوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا, كە تا ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی چارەسەری كێشەكانی نێو هەولێرو بەغدا ساز نەدراوە, وا بڕیارە سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانیویەتی,بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكات و دانوستان لەسەر فرۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان بكەن.
پێشتریش بەغدا لێژنەیەكی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانوستاند لەگەڵ شاندی ھەرێمپێكهێناوە.