به‌په‌له…ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان ده‌گه‌نه بەغدا بۆ گفتوگۆ له باره‌ی كێشه‌كانه‌وه
بڕیارە ئه‌مڕۆ شەممە شاندێكی باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى (كه‌ريم شنگالى) وەزیری ناوەخۆ سه‌ردانى به‌غدای پایته‌خت بكات.”
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/1/2018 شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی (كه‌ریم شنگالی) وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و ئەمەش بەمەبەستی دانوستان لەبارەی فڕۆكه‌خانه نێودەوڵەتییەكان و ده‌روازه سنوورييه‌كانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، شاندەكە تەنها پرسی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری بەغدا تاوتوێ دەكات، پێشتر بۆ هەمان مەبەست بەغدا لیژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن رەوانەی هەرێمی كوردستان كردبوو.
شاندەكەی ئه‌مڕۆ دەبێتە یەكەم شاندی فەرمی هەرێمی كوردستان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، كە تیایدا 93%ی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە عێراق كرد.