هه‌فته‌یه‌ك پشووی فه‌رمی له‌ كوردستان راده‌گه‌ێندرێت

بڕیارە ئه‌م هەفتەیو بەهۆی كۆتایهاتنی تاقیکردنەوەكانی وەرزی یەکەمی قوتابیانه‌وه‌ پشوو لەخوێندنگەکان رابگەیەنرێت كه‌ بۆ ماوه‌یی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌بێت.”

بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی سێشەممە 16/1/2018 پشووی خوێندن لەسەرجەم خوێندنگەکان دەستپێدەکات وه‌كو پشووی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ وه‌رزی یه‌كه‌می قوتابیان.

له‌و باره‌شه‌وه‌ و له‌ پێشوودا (بەکر محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو.” كه‌  لە رۆژی 16/1/2018  تا 23/1/2018 پشووی کۆتایی وەرزە لە سەرجەم خوێندنگەکان.

Back to top button