كۆمه‌ڵیك زانیاری و سودی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ باره‌ی هه‌نگوین كه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌

هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌ خواردنانه‌ی كه‌ سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ك له‌ پێشوو و له‌ ئێستاشدا باسكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی به‌كاردێت و به‌ چه‌نده‌ها سودی گرنگی هه‌یه‌.”

هەنگوین بەسەروەرى خواردن و خواردنەوەکان دادەندرێت لە (١٠٠)گرام هەنگویندا (٣٠٠)یەکەى پێوانەى گەرمى دەبەخشێت له‌ كاتێكدا كه‌ (١ )کیلۆ هەنگوین بەرامبەر بە (٥) لیتر شیر و (٢٦) کیلۆ مۆز و (٦٠) کیلۆ پرتەقال و (٥٠) هێلکە و (١١)کیلۆ گۆشت و (١٢) کیلۆ سەوزه‌یه‌ و  هەنگوینى بێ فێڵ (غەش) تا (٢٠٠٠)ساڵ تێک ناچێت.”

سودەکانى هه‌نگوین كه‌ زۆر گرنگ و سودبه‌خشن بۆ مرۆڤ و پێویسته‌ بزاندرێت بریتین له‌:-

١-بۆمێشک و عەقل و دەمارەکان و زراو و تواناى لاشە کەم کردنەوەى نیشانەکانى پیرى بەسودە
٢-بۆهەوکردن و برینى گەدەو سوتان و هەستیارى (حەساسیە) بەسودە
٣-بۆپڕۆستات و میزەڕۆ و ڕۆماتیزم و ئازارى جوگمە وبەکاردێ.
٤-بۆزەردى ڕوخسارو زیپکەى گەنجى و سافکردنى دەم و چاو لەگەڵ زەیتى زەیتون و ئاوى لیمۆ و نەعناع دەکرێ هەر چواریان لێک دەدرێ پێى چەوردەکرێ .
٥-بۆسوبونەوەى دەم وچاو لەگەڵ زەیتى کەتان پێى چەوردەکرێت
٦-بۆسوربونەوەو ئاوکردنى چاو لەگەڵ نێرکەپیازى سپى دوودڵۆپە لەچاو دەکرێت ڕۆژى سێ جاربۆماوەى یەک هەفتە .
٧-بۆکڕێژو و گەشەى موو ى سەرو ووشکە بیرۆ و سەدەففى و ووشکى باشە
٨-بۆهەوکردنى لوت بە دڵۆپە تێى دەکرێت و لێى دەبەسترێ
٩-بۆڕیخۆڵەکان و مایسیرى و کۆلۆن و ترشى و باکردنى گەدە بەسوودە
١٠-بۆکەم خوێنى ودەم و لێو پوک و گەرو و کۆکە و هێزى چاو باشە
١١-بۆسیل وڕەبۆ و بەڵغەم فشارى خوێن و تەشەنوج بەسودە
١٢-بۆکردنەوەى ئیشتیهاى خواردن باشە
١٣-بۆڕێک خستنى سوڕى مانگانەى ئافرەتان و زیادکردنى مەنى و تواناى جووت بوون بۆ هەردوو ڕەگەز بەسودە
١٤-مێو (شمع )یان شەمێ شانەى هەنگ بەکاردێ بۆدەرمانى شێرپەنجە (سرطان)
١٥-مێو بۆ ڕەبۆ و هەناسە سوارى و دڵ لەگەڵ وەنەوشەو زەیتەکەى باشە

Back to top button