دزییه‌كی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له داقوق ئاشكرا بوو به‌هۆی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
له شارۆچكه‌ی داقوق و له یه‌كێك له بیره نه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دزییه‌كی گه‌وره‌یان لێ ئاشكرا بوو و كاتێك له چه‌ندین بیره نه‌وته‌وه به نایاسایی و به‌دزی نه‌وتیان ده‌برد و سوپا و پۆلیسی عێراقی لێیان ئاشكرا كرد.”
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به دزینی نه‌وتی ره‌ش له له‌یه‌كێك لهبیرهكانی (زهمبوری) شارۆچكه‌ی داقوق كردووه‌و دزییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیس و سوپای عێراق ئاشكرا كراوه، له‌و باره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ۲٠۱۸/۱/۱۲ دزینی نه‌وتی ڕه‌ش له‌یه‌كێك لهبیرهكانی (زه‌مبور)ـی شارۆچكه‌ی داقوق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس وسوپای عێڕاق ئاشكرا كرا كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی میلیشیا شیعه‌كان ده‌دزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش.” به‌رپرسی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ناوی (عه‌لی غازی) یه كه‌له‌ئێستادا پاراستنی زۆربه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی سنووری شاروچكه‌ی داقوقی گرتۆته ئه‌ستۆ .
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌م هه‌موو گووشتن و ره‌شبگیری و دزی و كاولكاری و ماڵوێرانیه به‌هۆی گروپێكی مافیا و كاڵفامی نێو یه‌كێتیه‌وه بووه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی مادی و كه‌سی و ئێستاش خۆیان و حزبه‌كه‌شیان له شاره‌كه ده‌ربه‌ده‌ر كراون و هه‌ررۆژه حه‌شد و میلیشیاكان به‌هانه‌یه‌كیان پێده‌گرن و پۆست و پایهییكیان لێوه‌رده‌گرنه‌وه.