گۆڤاری foreign police هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق

 
وێڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر داعشدا ڕاگەیاند،بەڵام لە ڕاپۆرتێکدا پێگەی فۆڕین پۆڵیسی هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێڕاق.
 
لیز غراندی سەرۆکی پڕۆگرامی گەشەپێدان و بنیات نانەوە لە عێراق دەڵێت گەر ناوچە کارەسات بارەکان زوو ئاوەدان نەکرێنەوە سەرجەم سەرکەوتنەکان لە دەست دەچن و داعش زیندوو دەبێتەوە.
 
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە گۆڤارەکەی ڕاگەیاندووە داعش لە ناوچە سونە نشینەکانی دەوروبەری موسڵ ماون و بەهۆی پشتگوێ خستن و نەبوونی هەرێمێکەوە بۆ سونەکان هێشتا هەندێک گروپ پشتگیری داعش دەکەن.
 
Back to top button