بۆ تێكدانی په‌رله‌مانی عێراقیش گۆڕان یوسف محه‌مه‌دی كاندید كردووه
به‌گوێره‌ی زانیارهیكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا، یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه، چاودێرێكی سیاسیش به‌ته‌نزه‌وه ده‌لێت گۆڕان بۆ تێكدانی په‌رله‌مانی عێراقیش یوسف محه‌مه‌دی كاندید كرد”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كه به‌رده‌ست كه‌وتووه داوا له یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی گۆڕان بكات بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ناوی لیستی گۆڕانیش له‌سه‌ر ناوی ناوبراو تۆمار كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه”.
شایانی باسه پێشتر یوسف محه‌مه‌د له سه‌ر لیستی گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرت، به‌ڵام پاش دوو ساڵ له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، دۆخێكی خوڵقاند كه تا كۆتایی ئه‌و خوڵه چاوی به كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كه‌وته‌وه، دۆخی كوردستان له یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كان، بۆ پهرتهوازیهكی زۆر تێكدا، له‌ئێستاشدا له‌ناو گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و لیسته‌كه‌ی حزبی به‌رهه‌م ساڵح خۆكاندید كردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ره‌واجی هه‌یه، چونكه پاش جێبه‌جێ كردنی پرۆژه یاسایی خانه‌نشینی له په‌رله‌مانی كوردستان، رێكخستنی مووچه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان ئیمتیازی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌مه‌و به‌دوا پێده‌چێت بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری له كوردستاندا وه‌ك پێشتر نه‌بێت، خه‌ڵك زۆر حه‌وداڵی نه‌بـێت.