ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ر به‌راوردی شاره‌كانی عێراق به سلێمانی وه‌ڵامی تووندی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ده‌داته‌وه
له‌ناوه‌خۆی گۆڕان باڵی عێراقیه‌كان وه‌ڵامی تووندی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ده‌ده‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتبووی ” ئازادی له شاری سلێمانی به به‌راورد به‌شاره‌كانی عێراق زۆر له پێشه” به‌ڵام ئارام شێخ محه‌مه‌د، وه‌ڵامی تووندی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ده‌داته‌وه، رایدهگهێنێت” لەكاتێكدا لەسلێمانی خۆپیشاندەر كوژراوە لەرۆژنامەنووس دراوە كەناڵ داخراوە، ئەوە چ ئازادی‌و دیموكراسییەكە وەك باس دەكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگای سلێمانی”.
پێشتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر رایگه‌یاندبوو، كه به‌راورد به‌شاره‌كانی تری عێراق پارێزگای سلێمانی ئازادی تێیدا زیاتره، ئارامترین شاری عێراقیشه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی باڵی عێراقیه‌كانی ناو گۆڕانی به‌دوای خۆی داهێناو به‌تووندی وه‌ڵامیان دایه‌وه”،
پێشتر ئارام ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌م پۆسته هی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه دراوه‌ته گۆڕان، له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی، ئاڵای عێراقی بردبووه ناو ستۆدیی ئێن ئارتی له‌وێنده‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌و شانازی به عێراقی بوونی خۆی ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی عێراق نیه”.