خواكورك به به‌ڵگه‌وه تاوانی تری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك دژی كورد ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه به‌رده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه، له‌ئێستادا میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئێستایی كه‌ركووك، ده‌ستیان كردووه به نه‌فی كردن و جێگۆڕكێ كردنی دادوه‌رانی كورد له‌كه‌ركووك، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه بێت، دادگایی تێهه‌ڵچوونی كه‌ركووك هه‌ستاوه به‌گۆرینی یان دوورخستنه‌وه‌ی دادوه‌رانی كورد”.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی به‌رده‌ستی خواكوڕك هاتووه، دادگایی تێهه‌ڵچوونی كه‌ركووك، هه‌ستاوه به‌گۆڕینی یان دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندان دادوه‌ری كورد له كه‌ركووك، له‌وانه‌ش” مامۆستا هه‌مزه خزر” له به‌رپرسی دادگایی لێكۆلینه‌وه، بۆ دادوه‌ری جنح كه‌ركووك، هه‌روها نه‌وشێروان ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ له دادوه‌ری تیرۆر بۆ داواكاری گشتی، هه‌روه‌ها سه‌باح مه‌جید ئیبراهیم، له سه‌رۆكی دادگایی داقوق بۆ دادوه‌ری لێكلۆینه‌وی كه‌ركووك”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كه‌ركووك 80 دادوه‌ر هه‌ن له‌كۆی ئه‌و 80 دادوه‌ره، ته‌نها ده‌یان كوردن كه له‌ئێستادا له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری كه‌ركووك، ئه‌م رۆڵی ئه‌م دادوه‌رانه كه‌م ده‌كرێته‌وه و واتا لایان ده‌بن بۆ شوێنی لابه‌لا”.