حكومەتی بەغدا: كۆبونەوەكان لەگەڵ هەرێم بەرهەمداربوون
دوای ئەوەی دوێنێ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەدرانی بەغدایانكرد, دوای كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق گوتەبێژی وەزارەت رایگەیاند ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، رایگەیاند كۆبونەوەی شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بە سەرۆكایەتی كەریم شنگالی و تیمێكی حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ بوو.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق راشیگەیاند “دووشەممەی داهاتو كۆبونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەین”.
هەروەها وەزرارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عیراق بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاند، شاندەكەی هەرێم حكومەتی عێراق تێگەیشتنێكی باشیان بۆ دەستور و یاسا كارپێكراوەكانی عیراق هەبوو.