شاندى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌به‌غدا بڵاوكرده‌وه

سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی عێراق، شاندی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره(137) ساڵى 2017 كه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دكتۆر حه‌يده‌ر عه‌بادى لێژنه‌يه‌كى باڵاى به‌و فه‌رمانه دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هونه‌رييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به ده‌روازه سنوورييه‌كان و فرِۆكه‌خانه‌كان وه به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه رێككه‌وتى 13/01/2018، وه‌فدێك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى (وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم) سه‌ردانى به‌غداى كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌كه‌شێكى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى كرد له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لێژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ ته‌ئكيدى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه و وه به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى كوردستانى كرد وه سڵاوى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌ياند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه كه له‌بوارى ده‌روازه سنوورييه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ياسا فيدڕالييه‌كان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆسيانه و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
له‌لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى سوپاس و پێزانينى خۆى پێڕاگه‌ياندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێِخه‌ريه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌باره‌ت به چارسه‌ره‌كردنى ئه‌و دۆسيه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌و به‌و شێوه‌ى كه خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات وه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه بكات كه روويداوه له هه‌رێمى كوردستان.
له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو وه گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستيانه‌ڕوو.
له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆكراودا له رۆژى دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكى گشتگير ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه پێويستى به بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدڕاڵى هه‌يه و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكيانه‌ى كه له ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
نوێ ده‌كرێته‌وه….