بەرپرسێكی ئێن ئاڕ تی, ئێن ئاڕتی زمانحاڵی نەوەی نوێیە, لەبەر ئەوەی وازم لە نەوەی نوێ هێنا, شاسوار بەناوی من دەست لەكاركێشانەوەیەكی لە ئێن ئاڕتی نوسیوە.

ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لە پۆستێكدا شاسوار عەبدولواحید بە خیانەتكار و بێوەفا ناودەبات وبە بێ ئاگاداری خۆیی و بە فەرمانی شاسوار و لەلایەن مەم بورهان قانع بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی بە ناوی ئەوەوە ئیستیقالەیان نوسیوە‌و ئیمزایان كردووە.
سوهەیب شێخ ئەحمەد  لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیی بە توندی هێرش دەكاتە سەر نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید، هەروەها ئێستادا كەناڵی ئێن ئاڕ تی میدیای فەڕمی نەوەی نوێ و زمانحاڵی شاسوار عەبدولواحیدە ، چونكە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئستیقالەی خۆم نیم و بەناوی منەوە نوسراوەو ئیمزا كراوە لەكاتێكدا من بە فەڕمی مۆڵەتی نەخۆشیم تا دووشەممەی داهاتوو هەبووە
دەقی بلاوكراوەكە
سڵاو هاوڕێێان
هەموو لایەك و ڕێكخراو و سەندیكاكانی ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئاگادار دەكەمەوە، من وەك ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بە هیچ شێوەیەك ئیستیقالەم لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی نەكردووەو بە هۆی كەوتنم و ئازاری ئەژنۆمەوە تا دووشەممەی داهاتوو مۆڵەت بووم ، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی وازم لە نەوەی نوێ هێناوە و باسی خیانەت و بێ وەفایی شاسوار عەبدولواحیدم كردووە كە بەرامبەر خۆم و هاوڕێیانم كردوویەتی، بە فەرمانی شاسوار و لەلایەن مەم بورهان قانع بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی بە ناوی منەوە ئیستیقالەیان نوسیوە‌و ئیمزایان كردووە.
ئەم كارەش دوورە لە هەموو بنەمایەكی ئەخلاقیەوە و سەلمێنەری ئەوەشە كە لە ئێستادا كەناڵی ئێن ئاڕ تی میدیای فەڕمی نەوەی نوێ و زمانحاڵی شاسوار عەبدولواحیدە ، چونكە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئستیقالەی خۆم نیم و بەناوی منەوە نوسراوەو ئیمزا كراوە لەكاتێكدا من بە فەڕمی مۆڵەتی نەخۆشیم تا دووشەممەی داهاتوو هەبووە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە بێلایەنی و هاوسە‌نگی و ڕاستگۆیی تێدا نەماوەو هەموو ئەو دروشمانە لە ئێستادا دوورن لە ڕاستیەوە.
وە جێی سەرسوڕمانە كە بەڕیوەبەری ئێن ئاڕ تی خاوەنی چەندین كتێب و سیمینارە لە سەر ئەخلاق و پیشەیی بوونی كاری ڕۆژنامەوانی، دوور لەهەموو پرنسیپێك و باوەڕبوون بە نوسینەكانی خۆیشی، ئەو هەموو پێشێلكاری و سوكایەتییە بە هاوكار و هاڕێكانی قبوڵ دەكات و فزەی لێوە نایەت.
هەموولایەك دڵنیا دە‌كەمەوە لەم یەك دوو ڕۆژەدا هەموو ئەوەتان بۆ ڕوون دەكەمەوە كە لە ئێستادا كەناڵی ئێن ئاڕ تی زمانحاڵ و میدیای فەڕمی نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحیدەو جگە لەوەش هەڵوێستی گرنگ و توندترم دەبێت.
سوهەیب شێخ ئەحمەد كاكە مەحمود
ڕۆژنامەنووس
Back to top button