رانیە… دوو هەلیكۆپتەری پاسداران تەقەمەنی فڕێدەدەنە ماڵێكی دانیشتوی گوندی كانیمارانەوە
دوو هەلیكۆپتەری جەنگی نەناسراو چەند پارچە تەقەمەنییەك هەڵدەدنە ماڵی هاوڵاتیەك، لە گوندی كانی ماران، لەمبارەیەوە وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین زانیاری زیاتر ئاشكر دەكات.
(محەمەد فازڵ) وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین هەواڵی فڕینی دوو هەلیكۆپتەری جەنگی بەسەر گوندی كانی ماران پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند:” هێزێكی ئاسایش چوونەتە گوندەكە و پارچە تەقەمەنییەكەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە”.
وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند: “تا ئێستا نازانن ئەو هەلیكۆپتەرانە هی چ وڵاتێكن و بە چ مەبەستێك ئەو تەقەمەنیانەیان هەڵداوەتە ئەم گوندە، بەڵام پارچەكانی تەقەمەنییەكەیان لای خۆیان پاراستووە و سەرووی خۆیان لێ ئاگادار كردۆتەوە.
شایەتحالێكیش لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوك دەنوسێت, فڕۆكەكان لە دیوی ئێرانەوە هاتوون, سوپای پاسداران لەم جۆرە هەلی كۆپتەرانەیان هەیە.