سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی : عەبادی لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەستی دەستی دەكات
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت سەرۆك وەزیرانی عێراق لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەستی دەستی دەكات.
(ئاریز عەبدوڵا) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ شەممە 13ی 1ی 2018 لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند” حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەستی دەستی دەكات و ووردبینی كردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانیشی كردوە بەبیانوو”
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، وتیشی” موچەی فەرمانبەران لەپشكی بودجەی هەرێمدا لە لای حكومەتی عێراقەو ئەگەر سەرۆك وەزیرانی عێراق راست دەكات لەناردنی موچە با موچە بنێریت و دواتریش لەپشكی هەرێمی ببڕێت ودواتریش ووردبینی لیستی موچە بكات ”
(ئاریز عەبدوڵا)ئاماژەی بەوەشدا”حەیدەر عەبادی تەنها دەیەوێت بە وڵاتانی دەرەوە و ئەمریكا بڵێت منئامادەم موچەی فەرمانبەران بنێرم ئەگینا لەراستیدا تائێستا هیچ هەنگاوێكی فیعلی نەهاویشتوە”