لەكەركووك هێرش كرایه سه‌ر ماڵی وێنەگری ئاژانسی رۆیتەرز
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-45.jpg)
به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی1ی 2018 به نارنجۆك هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسێك له گه‌ڕه‌كی ره‌شیداوای شاری كه‌ركوك، له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوسه‌كه زانیاری زیاتر ئاشكرا د‌كات.
(ئاكۆ رشید) وێنه‌گری ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13ی كانونی دووه‌می 2018، له كاتژمێر 3:10 خوله‌ك، خۆم و منداڵه‌كانم، له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئاگاداربوینه‌وه، ماڵه‌كه‌مان هه‌مووی دوكه‌ڵ بوو، پاشان توانیمان ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه، كه بینیمان شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه‌مان و كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌كه‌مان هه‌مووی شكاوه.
ئه‌و وێنه‌گره ده‌ڵێت: به زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو نارنجۆكه‌كه‌یان هاویشتۆته ماڵه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام ته‌نها زیانی مادی به‌دواوه بووه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.