ئەگەر ئەم ٩ خاڵە جێ بەجێ بکەیت دەتوانیت زۆر بە ئاسانی فێری هەر زمانێک بیت کە دەتەوێت.

ماتیو یولدن یەکێکە لە کەسە شارەزاکان لە بواری زمانەوانیدا، دەتوانێت بە ٩ زمان بە ڕەوانی قسە بکات، وە دەتوانێت لە ١٢ زمانی جیاواز تێ بگات.”

لە چاوپێکەوتنێکدا کاتێک لە ماتیۆیان پرسی چۆن توانیویەتی ئەم هەموو زمانە فێر ببێت بێ ئەوەی کاتێکی زۆری پێویست ببوبێت بۆ فێر بون بە پێچەوانەی خەڵکی، ماتیۆ ئەم ٩ ئامۆژگاریەی خستە ڕوو بۆ ئەوەی بە ئاسانی فیری هەر زمانێک ببیت:

١ـ بزانە بۆچی دەتەوێت ئەم زمانە فێر ببیت:

لەوانەیە ئەمە بە شتێکی ساددە تێ بگەیت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەر تۆ نەزانیت بۆچی دەتەوێت زمانێک فێر ببیت، ئەوا بزوێنەری سەرەکی لە دەست دەدەیت بۆ بەردەوام بوون لە فێربونی زمانەکە. و لە ماوەیەکی کەمدا واز دەهێنیت.

٢ـ پێویستە هاوبەشێک پەیدا بکەیت:

ماتیو دەڵێت زمانی یۆنانی تەنها لە برا جمکەکەیەوە فێر بووە کاتێک کە تەمەنی تەنها ٨ ساڵان بووە، ئەمەش لە ڕێگەی پێشبڕکێ کردن لەگەل براکەی. ئەگەر تۆ برایەکت نەبوو کە پڕۆڤەی لەگەل بکەیت لە فێربونی زمان هەوڵ بدە هاوڕێیەک پەیدا بکەیت ، کە بەردەوام قسەی لەگەل بکەیت و لەگەلی لە پێشبڕکێدا بیت.

٣ـ فێربە لەگەڵ خۆت بدوێی:

لەوانەیە هەمیشە کەسێک نەبێت کە بتوانی قسەی لەگەڵ بکەیت، بۆیە دەبێت فێر بیت کە لەگەل خۆت قسە بکەیت. لەوانەیە ئەمە شتێکی سەیر بێت بەڵام لە ڕاستیدا پلانێکی زۆر سەرکەوتوە بۆ پڕۆڤەکردنی زمانە بێ گانەکان. ئەمە یارمەتیت دەدات زۆر بە ئاسانی وشەکان لە مێشکتدا لەبەر بکەی و هەرگیز لە بیریان نەکەیت. وە ئەمە متمانە بە خۆ بونت پێ دەبەخشێت کاتێک لەگەڵ کەسێک بەم زمانە قسە دەکەیت..

٤ـ ئەو زمانەی دەتەوێت فێری بیت لە ژیانی ڕۆژانەتدا بەکاری بهێنە:

تۆ بۆیە دەتەوێ زمانێک فێر ببیت بۆ ئەوەی بتوانیت لەگەل خەلکیدا بە کاری بهێنیت و قسەیان لەگەل بکەیت نەک بۆ ئەوەی لەگەل خۆت قسە بکەیت، لە هەموو کار و چالاکیەکی ڕۆژانەتدا هەوڵ بدە زمان فێر ببیت کاتێک گوێ لە گۆرانی دەگریت یان هەر حەزێکی ترت جێ بەجێ دەکەیت با تێکەڵەیەک بێت لە زمانە جیاوازەکە..

٥ـ چێژ لە زمانەکان وەرگرە:

زمانە نوێیەکە بە هەموو شێوەیەک لە شێوەکان بەکار بهێنە. دەتوانیت چەندان ڕێگە بە کار بهێنیت بۆ چێژ بینین لە فێر بونی زمان وەک نوسینی هۆنراوە بەو زمانە یان ئەنجامدانی هەر جۆرە کار و چالاکیەک کە خۆت چێژی لێ دەبینیت.

٦ـ وەک منداڵ ڕەفتار بکە:

بەو مانایەی پێویستە وەک منداڵ ئامادەیی مان تێدا بێت بۆ کەوتنە ناو هەڵەوە، واتا منداڵ زۆر دەکەوێتە هەڵە لە کاتی فێربونی قسەکردندا هەم لە ڕێکخستنی وشەکان هەم لە دەربڕینی وشەکان بەڵام سود لە هەڵەکانی دەبینێت و دواتر زمانی قسەکردن فێر دەبێت ئێمەش پێویستە وابین، و ڕستەی ناتوانم ئەو زمانە فێر بم لە مێشکی خۆمان بسڕینەوە.

٧ـ ئامادە بە بۆ بارودخی ناخۆش و شەرم هێنەر:

ئامادە بوون بۆ هەڵە کردن واتا ، ادە بیت بۆ ئەوەی توشی حالەتی شەرم هێنەر بیت و تەریق ببیتەوە ، هەندێ جار لەوەیە هەندێ هەڵەی ترسناک بکەیت بەڵام ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ باشتر فێربونی زمان. گرنگ نیە چەند کات تەرخان دەکەیت بۆ فێربونی زمانێک ئەوە گرنگە چەند جار ئەم زمانە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەست کەوتنی ناونیشانێک یان دابین کردنی پێویستیەک، ئەگەر هەندێ جار بە هۆی هەڵەی زمانەوانیەوە گاڵتەشت پێبکرێت نابێت گوێی پێ بدەیت..

٨ـ گوێگرتن:

پێویستە پێش ئەوەی بتوانیت قسە بکەیت، فێر بوبیت چۆن گوێبگریت لە قسەکردن. هەموو زمانێک زۆر سەیر دیارە کاتێک بۆ یەکەم جار گوێ بیستی کەسێک دەبیت کە قسەی پێ دەکات، بۆیە پێویستە گوێبگریت و شارەزا بیت چۆن خەلکی ئاسایی ئەوانەی زمانەکە زمانی دایکیانە قسە بەو زمانە دەکەن چونکە هەمیشە شێوازی بەکار هێنانی خەڵکی لەسەر شەقامەکان زۆر جیایە لەگەڵ نوسین و وتە فەرمیەکان و ئەگەر بۆ ماوەیەک تێبینی خەڵکیت کرد تۆش لەگەڵ وردەکاریەکانیان رادێیت، و دەتوانیت وەک ئەوان قسە بکەیت.

فێری مەلەکردن بە لە ناو زمانەکان:

جەگە لەو ڕێگایانەی تۆ بۆ فێر بونی زمان دەیانگریە بەر زۆر گرنگە پڕۆڤە لەسەر زمانەکە بکەیت و زۆر بە کاری بهێنیت لە ژیانی ڕۆژانەتدا، ماتیو دەڵێت: ”هەرکات ویستت زمانێک فێر ببیت، پێویستە تەواوی ڕۆژ ئەم زمانە بەکار بهێنیت ، هەوڵ بدە بەو زمانە بیر بکەیتەوە بەم زمانە بنوسیت ، بەم زمانە قسە بکەیت بەم زمانە خەون ببینیت واتا لە ناو زمانەکەدا خۆت نقوم بکە”

س:گفتوگۆی زانستی

Back to top button