یه‌كگرتووی ئیسلامی دوا بڕیاری خۆی دا
گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی لیستی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان ئەنجامی نەبوو، بڕیارمانداوە بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین.”
(هادی عەلی) گوتەبێژ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاندوه.”ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌سه‌رتا له‌گه‌ڵ لیستی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بووین، به‌ڵام كه ئه‌م بۆچوونه ئه‌نجامی نه‌بوو، یه‌كگرتوو به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات.”
سه‌باره‌ت به چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق له ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، هادی عەلی گوتی: “ئێمه له‌گه‌ڵ لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان، به‌ڵام كه ئه‌مه ئه‌نجامی نه‌بوو، به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كەین”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” هه‌رسێ لایه‌نی گۆران و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ لیستێكیان پێكهێناوه بۆ به‌ژداریكردن له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی جارێ بێده‌نگن له باره‌ی هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتووش دواجار بڕیاری خۆی داوه به سه‌ربه‌خۆی به‌ژداربێت.”