فودا مه‌عسوم واژۆی نه‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كان دواده‌خرێت و عه‌بادی چاوه‌ڕێیه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق،حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، چاوه‌رانی واژووی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكۆكماری عێراق ده‌كات بۆ به‌شداریكردنیان ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ دواده‌خرێت.”

له‌و باره‌وه‌ رۆژنامه‌ی (حه‌یاتی له‌نده‌نی) له‌ هه‌واڵیكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رسومێك ده‌ربكات تا ده‌رگای تۆماركردنی كیانه‌ سیاسییه‌كان بكاته‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌رگای خۆ تۆماركردن داخراوه‌.”

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌بادی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌.” كه‌ عه‌بادی یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به‌ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌، به‌ڵام جبووری داوایه‌كه‌ی عه‌بادی ره‌تكردۆته‌وه‌، بۆیه‌ عه‌بادی داواكه‌ی ئاراسته‌ی له‌ مه‌عسوم كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێ: عه‌بادی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌رگای خۆتۆماركردن نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا ناچاره‌ كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ بكات.

Back to top button