ئیسرائیل به‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی غه‌زه‌ی بۆردومانكرد

شەوى رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى سوپای ئیسرائیل، چەند هێرشێکیان كرده‌ سەر تونێلەکان لەنزیک سنوورى نێوان کەرتی غەزە و میسر و بؤردومانيان كرد.”

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانيی ووڵاته‌كه‌ی چەند پێگەیەکی تیرۆریستانی لە باشووری شاری رەفەح لەنزیک سنووری نێوان کەرتی غەزە و میسر کردە ئامانج “.
سوپای ئیسرائیل، بزووتنەوەی “حەماس”ی تۆمەتبار کرد و رایگەیاندوه‌. “كه‌ بزووتنەوەی حەماس رێکخراوێکی تیرۆریستییە و ئەو رێكخراوه‌ بەرپرسە لەوەی لە کەرتی غەزە روودەدات “.

Back to top button