پــــــــــــــارتی دوا بڕیار ده‌دات و قسه‌ی كۆتایی خۆی به‌یان ده‌كات

سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و دوا بڕیاری خۆیان له‌و باره‌وه‌ بده‌ن.”

له‌و باره‌شه‌وه‌ (خه‌سرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندوه‌.”كه‌ پارتی لە هەوڵی ئەوەدایە کوردستان یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق هەبێت، لەبەر ئەوەشە تاوەکو ئێستا هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ لایەنێک رانەگەیاندووە.”
به‌پێی زانیارییه‌كانیش دەزگای هەڵبژاردن و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە و رەنگە دوایین بڕیار لەباری چۆنییەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی عێراق بدات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هه‌ر له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند.” کە ئەوان بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تێكچوو، به‌تایبه‌ت دوایی پێكهێنانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نێوان (گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو).

Back to top button