ریال مه‌درید بۆ ده‌ستخستنی نیمار گرێبه‌ستێكی گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كات
یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو رازیكردنی پاریسانجێرمان ئاماده‌یه ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره پێشكه‌ش به‌و یانه‌یه بكات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی یاریزان نیمار داسێلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه.”
له‌و پێناوه‌شدا ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت وەرزی داهاتوو نەیمار بباتە ریزەکانیەوەو ئامادەیە هەموو شتێک بکات و كریستیانۆش بخاته نێو بۆنده‌كه‌وه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نیمار.”
له‌و باره‌وه رادیۆی (کادێنا سێری) ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت نەیمار پەلکێشی ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات و بۆ ئەو مەبەستەش رۆناڵدۆ و بڕێک پارە بە یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی دەدات لە پێناو هێنانی لە دوای یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨.
له ئێستاشدا گفتوگۆی چڕ هه‌یه له‌و باره‌وه به تایبه‌ت دوای ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه.