عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بڕیارده‌دات

پێش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە و سێ پرس تاوتوێدەکەن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ چه‌ند بڕیارێك بدریت له‌و باره‌وه‌.”

له‌و باره‌وه‌ (دكتۆر عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندوه‌.” كه‌ بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکەن، بودجە، کاتی هەڵبژاردن و کێشەی نێوان چەند پەرلەمانتارێکی رەوتی سەدر و سوننە.

سه‌رۆكی فراكسیۆنیپ ارتی زیاتر گوتویه‌تی.”هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەوە یەکلایی بکەینەوە کە لە دانیشتنی پەرلەماندا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق جێگیربکرێت”.

سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەش سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: “کوردستان بەو پڕۆژەیاسایە رازی نییە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگن لەسەر رەتکردنەوە و دەنگنەدان پێی”.

Back to top button