هه‌ولێك هه‌یه هه‌ڵبژاردنی عێراق به فواد مه‌عسووم دوابخه‌ن
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ” حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی بۆ فواد مه‌عسووم ناردووه كه واده‌ی تۆماركردنی لیست و قه‌واره‌كان له كۆمسیۆنی باڵا عێراق درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌داوه‌ته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له عێراق رایدهگهێنێت، پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌لیم جبوری ناردبوو، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كۆمسیۆن بۆ تۆماركردنی قه‌واره‌كان و لیسته‌كان، به‌ڵام سه‌لیم جبوری ئه‌و داوایه‌ی ره‌د كرده‌و”.
پاش ره‌د كردنه‌وه‌ی داواكه‌ی عه‌بادی له‌لایان سه‌لیم جبوری عه‌بادی نامه‌یه‌كی بۆ فواد مه‌عسووم ناردووه، ئه‌گه‌ر فواد مه‌عسووم ره‌دی بكاته‌وه، عه‌بادیش كار له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات، پێشتریش سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ڵبژاردنی عێراق شه‌ش مانگ دوابخرێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه له عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوابخرێت، هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه، كه له‌رێگای فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق دوای بخه‌ن، چونكه هیچ به‌رپرسێكی عێراقی ئاماده نیه هه‌ڵبژاردن دوابخات، نایه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه هه‌ڵگرێت”.