گۆڕان له رقی پارتی زیاتر له 6 هه‌زار گه‌نجی كه‌ركووكی بێ كار كرد
له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمپانیایه‌كی نزیك له پارتی به‌ناوی كۆمپانیا كار، له كه‌ركووك له‌لایان حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر داوای باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گۆڕان، دوورخرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت ” گۆڕان و باڵێكی ناو فراكسیۆنی یه‌كێتی” داوایان له عه‌بادی كردووه، كه كۆمپانیایی كار له كه‌ركووك دووربخاته‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیایی كار نزیكه له پارتی”.
له‌و باره‌یه‌وه بەهرۆز جەعفەر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له وتارێكی دا باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات، له‌باره‌ی ده‌ركردنی كۆمپانیایی كار و ده‌لێـ”بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی كار گرووپ (كە كۆمپانیایەكی بواری بەرهەمهێنانی نەوتە و نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان) بڕیارێكی تری دژ بە كوردە بۆچی؟ هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دەركردنی ئەم بڕیارە دژ بە كوردەو، پەرلەمانتارەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەم كارەیان كردووە لە بەغداو، ئەو ڕێگەیەیان پیشانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوە، نەدەبو وابكەن لەبەرچی؟. چونكه زیاتر لە (750) حەوتسەت و پەنجا ماڵی كورد لە كەركوك و دەوروبەری دەرامەت و داهات و كاریان لەسەر ئەو كۆمپانیایە بو لە كەركوك لە كێڵگەی ئاڤاناو بای حەسەن.
هه‌روه‌ها به‌هرۆز جه‌عفه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”لەبەرئەوەی لە كۆی سیستەمی بەڕێوەبردنی نەوتی كەركوك دا، وە لەناو كۆمپانیای نەوتی باكوردا، كورد كەمینەیە، زۆریش كەمینەیە، لە كۆی (14025) چواردەهەزار و بیست و پێنج كارمەند لە كۆمپانیای نەوتی باكورو دەوروبەری تەنها (2240) دووهەزار و دووسەت و چل كارمەند كوردن. ئەم بڕیارە ئەوەندەی تر كورد ئەكاتە كەمینە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سیستەمی بەرهەمهێنان (Production System) لە ئاڤانا و بای حەسەن كە كارگروپ كاری تیائەكا، كۆمپانیای ناوبراو دای ناوە. واتە دواجار بەغداد ئەبێت لەگەڵ هەرێم گفتوگۆ بكات، هەرێمیش ئەبێت ئەو كۆمپانیایە ڕابسپێرێتەوە”.