یه‌كه‌م لێدوانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
پاش گه‌رانه‌وه‌ی له ئه‌لمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له میانی پێشوازی كردنی له بالیۆزی به‌ریتانیا له عێراق رایده‌گه‌ێنێت” هیوای خواست توركیا وەك یەكێك لە وڵاتانی كاریگەر لە ناوچەكەو جیهان رۆڵی كارای خۆی ببینێت لەسەرجەم پرسەكانی پەیوەست بە كورد و كوردستان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا”.
ئه‌مرۆ 14ی 1ی 2018 كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌میانی پێشوازی كردنی له جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق‌و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان، جەخت لەگرنگی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری كێشەكان دەكەنەوەو بەڕێگای راستەقینەی دەزانن.
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە ، باڵیۆزی بەریتانیا باسێكی بارودۆخی عێراق‌و ناوچەكەی كرد‌و دیدو تێڕوانینی خۆی خستەڕوو.
هەر لەمیانی دیدارەكەی نێوانیان، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و رۆڵی كورد تێیدا ئایندەی ناوچەكەو چەند پرسێكی گرنگی تر كردووه”.