حزبێكی كوردستانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكات و باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ” كامیل مه‌حمود” رایده‌گه‌ێنێت كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكات، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك نابه‌ستێت، ده‌شلێـ” دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرو “گەلەكۆمەی بێ بەزەییانەی ناوخۆیی‌و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر كورد هەبووە تەنیا لەبەر ئەوەی گوزارشتی لەمافی چارەنووسی خۆی كردووە و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەغدا بەهەموو شێوەیەك ئەم بارودۆخەی قۆستەوە بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد لەناو پرۆسەی سیاسی عێراق‌و بەهێزكردنی هەژموون و نەزعەی ناوەندگەری خۆی، كە سەدەیەكە كورد ئەم ئەزموونە تاڵەی لەگەڵ دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقدا هەیەو هەموو كاتێك بەغدا تەنیا لەژێر فشاری بارودۆخێكدا چاوی بەهەندێ لەمافەكانی كورددا هەڵهاتووە”.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو، كه بەداخەوە حیزبەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر ئەم سروشتە نەگۆڕەی بەغداد دا هەمیشە لەسەر ئاستی نێوماڵی خۆیان و لەسەر ئاستی مامەڵەو هەڵوێستیان لەبەرانبەر بەغدادی دەسەڵاتداردا هەڵەكانیان دووبارە كردووەتەوە و بەعەقڵیەتی خێڵ مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر و لەگەڵ بەغدادیشدا كردووە نەك بەعەقڵیەتی سیاسەتمەدار و دانوستانكار، ئاشكرایكردووە، كە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بزووتنەوەی ئیسلامی داواكاری هەموو ئەو لایەنانەی رەت كردووەتەوە كە هەر یەكەیان بەجیا داوایان لێكردووە بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی عێراق لەهاوپەیمانیەتییەكەیاندا بەشداری بكات.
له كۆتایی دا گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جەختیشكردووەتەوە، كە هەڕەشەكان لەسەر قەوارەی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان بەم كۆمەڵە هاوپەیمانیەتییە پەرتەوازە پوچەڵ ناكرێنەوە، لەوانەیە هەر یەكە لەو هاوپەیمانیەتییە سیاسییانەی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆمەڵێك پۆست و كورسی و ئیمتیاز بۆ حیزبە بەشدارەكانی ناو هاوپەیمانیەتییەكانیان مسۆگەر بكەن، بەڵام پێگە و قورسایی كورد ناگەڕێنێتەوە بۆ پێش خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبەر.