جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
وابڕیاره ئه‌مرۆ چوارشەممە 14-9-2016، ئەنتۆنی بلینکن، به‌هاوڕێیه‌تی هەریەک لە برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و جۆزێف بینگتۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور، له‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عه‌بادی و بارزانی كۆببێته‌وه.
ەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 14-9-2016 جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکە لە سەر ئاستی عێراق و پارێزگاکان کۆببێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک، بە تایبەتی رەوشی ئەمنی، ئابووری، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ لە نێوبردنی داعش و پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.
بۆ رۆژی دواتر 15-9-2016 بلینکن، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنان و لەنێو بردنی داعش، هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، وەڵامدانەوەی بەپەلە بۆ تەنگژەی مرۆیی و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی عێراق.