ئه‌ردۆگان به‌خه‌یاڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دیه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له رێورستی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی رێكخستنه‌كانی ئاكپارتی له پارێزگای تۆكات،له‌باره‌ی هه‌رێمی عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان هەڕەشە دەکات و رایدەگەیێنێ: “له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازیی سنووری باشووری توركیا له عه‌فرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازیی سنووری باشووری توركیا به عه‌فرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هیوادارم لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا رێگە بەوە نەدەن هەڵەیەکی وەها بکەن کە لەپاڵ ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی‌دا ببینرێن”.
ئه‌ردۆگان له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌شلێـ”پێویسته ئه‌مریكا و رۆژئاوا بزانن پشتیوانیكردنی گرووپێكی تیرۆریستی بۆ له‌نێوبردنی گرووپێكی دیكه‌ی تیرۆریستی، دواتر گۆڕینی ناوی ئه‌و گرووپه تیرۆریسته بۆ هه‌سه‌ده، توركیا قبوڵی ناكات و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه لەکاتێکدایە تورکیا چەکی قورس و هەزاران سەربازی لەسەر سنووری عەفرین کۆکردوونەتەوە، هەزاران چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش لە جەرابلوس و ئەعزاز و ئەلباب کۆکراونەتەوە، ناوەناوەش پێگەکانی یەپەگە بۆردوومان دەکەن”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ته‌ركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەکانی تۆپهاوێژی جێگیرکراو لەسەر سنووری تورکیا – رۆژئاوای کوردستان، لە سەربازگەی سەربازیی هاسا لە شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای، بە سەختی پێگەکانی یەپەگەیان لە عەفرین تۆپباران کردووە. تۆپبارانەکەی سوپای تورکیا ماوەی نیو كاتژمێریان خایاندووە و 40 گوللـە تۆپیان ئاراستەی پێگەکانی یەپەگە کردوون. دوێنێش یەکەکانی تۆپهاوێژی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئۆغوڵپنار لە شارۆچکەی رەیحانلی، پێگەکانی یەپەگەیان تۆپبارانکرد.