شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا شكه‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ئاشكرا ده‌كات
ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوو پرسی گرنگ کۆ بوونەوە، ئەوانیش پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەم ساڵدا، له‌و باره‌یه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، رایدهگهێنێت” کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لەبارەی ھەڵبژاردنەکان و بودجەوە بێ ئەنجام بوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌وه”.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، رایگه‌یاندووه” کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، چونکە نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک لەبارەی ھەردوو پرسەکە. کورد داوای کرد کە پێویستە لە پڕۆژەیاسای بودجە داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێت، ئەگەرنا دەنگ بەو پڕۆژەیاسایە نادات و لەبارەی ھەڵبژاردنەکانیشەوە کورد کێشەی نییە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانە.”
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا گوتیشی”سوننەکان بە ئاشکرا داوا دەکەن ھەڵبژاردنەکان دوا بخرێن، بۆیە نەیانتوانی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن و کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی پێ ھات و ده‌شلێـ”بڕیارە کۆتایی ھەفتە، ڕۆژی پێنجشەممە، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تا ئەوکاتە نە بودجە و نە یاسای ھەڵبژاردنەکان ناخرێنە بەرنامەی کارەوە.”