هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوپه‌یمانیه‌كیان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق راگه‌یاند

رۆژنامه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، به‌ فه‌رمی  هاوپه‌يمانێتى (نه‌سرى عێراق)ـيان پێكهێنا و به‌یه‌ك ليستی هاوبه‌ش به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق بكه‌ن”.

ئه‌مرۆ 14ی 1ی 2018 به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی لیستی هاوبه‌ش، هادی عامری و حه‌ده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، میدیاكانی عێراقیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی لیسته‌كه‌ی به‌ناوی لیستی نه‌سر و لیستی فه‌تحی هادی عامری، رێكه‌وتوون لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌شیان ناو ناوه‌، نه‌سری عێراق”،

ئێواره‌ى رابردوو، حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له‌ ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كان كرد، بچنه‌ پاڵ ليسته‌كه‌ى ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا  29 هاوپه‌يمانى و ليستى نوێى هه‌ڵبژاردن راگه‌يه‌ندراوون، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌باس به‌ياتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ سايتى به‌غداد توده‌ى راگه‌ياندووه‌، هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى عه‌بادى و عامرى 40 تا 50 كيان و قه‌واره‌ى سياسى له‌ خۆگرتووه‌.

Back to top button