دوو وڵات لەسەر داخستنی فڕۆكەخانەكانی هەرێم هاتنەدەنگ
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق نزیكی سێ مانگ فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان داخستووە , بۆ یەكەمجارە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا داوا دەكەن گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لابدرێت و گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان دەستپێبكەنەوە.
كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێم لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە تیایدا هاتووە” هێلی ئاسمانی وڵاتی نەمسا و كونسوڵگەریی گشتی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر هیواخوازن گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لابدرێن”.
دەشڵێت”هەردوولا هیوامان وایە هەرچی زووترە گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكان هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەشەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكەنەوە و ئاسایی ببێتەوە”.