ڕهفعهت عهبدوڵا :كێشەكانی ناو باڵەكانی یەكێتی بەرهەم صاڵح بوو
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ڕایدەگەیەنێت: كێشەی ناو باڵەكانی یەكێتی بەرهەم صاڵح بوو بەڕۆیشتنی كێشەی نێوباڵەكانی یەكێتی نەما.
(ڕەفعەت عەبدوڵا )ئەندامی مەكتەبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند:” تاوەكو ئێستا وەادەیەك بۆ بۆ كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی دیاری نەكراوە پێمان باشە بەزوترین كات ئەو وادەیە دیاری بكرێت و یەكێك لە ئەجێنداكانی كۆبونەوەكەش پرسی دیاری كردنی وادەیەك دەبێت بۆ بەستنی كۆنگرە”.
ڕەفعەت عەبدوڵا لەسەر كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی ڕاشیگهیاند:” كێشەكانی ناو باڵەكانی یەكێتی بەرهەم صاڵح بوو ئەوەش حزبێكی ڕاگەیاند و كۆنگرەی بەست و بەڕۆیشتنی كێشەی نێوباڵەكانی یەكێتی نەما”.
هەروەها وتیشی: هەموولایەك گەیشتونەتە ئەوەی كۆنگرەی نوێ گوزارشت لەم بارودۆخەی ئێستای یەكێتی بكات بۆ ئەوەی كۆنگرەیەك بێت كە كەمترین كێشەی تیا دروست ببێت و هەموولایەك ڕازی بین بە ئەنجامەكەی.