مەترسییەك لەسەر گەڕانەوەی كوردانی خورماتوو ئاشكرادەكرێت
سەرباری نەبوونی دڵنیایی لەسەر ژیانیان، بەشێك لەئاوارەكانی خورماتوو دەگەڕێنەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش هۆكاری گەڕانەوەیان ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: “تا ئێستا هیچ كەسێك قەرەبوو نەكراوەتەوەو بەبێ ڕێككەوتنیش، ناكرێت هاوڵاتیان بگەڕێنەوە”.
(حەسەن بارام) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەكێتی ڕایگەیاند:” تا ئێستا سەرەڕای هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو، هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوەو بەبێ ڕێكەوتنیش ناكرێت ئەو كوردانەی لەدوای هاتنی حەشدی شەعبییەوە ئاوارە بوون، بگەڕێنەوە شارەكەیان”.
ههروهها جێگری لێپرسراوی مهلبهندی خورماتوی یهكێتی ڕاشیگهیاند:” دەبێت داواكارییەكانی وەك قەرەبوكردنەوەی هاوڵاتیانی كورد، پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ دۆسیەی ئەمنی و دانانەوەی بەرپرسانی كورد لە فەرمانگەكانی خورماتوو، جێبەجێ بكرێن و دۆخەكەش ئاسایی بكرێتەوە، ئەوەش بەبێ ڕێكەوتن ناكرێت”.
سەبارەت بەگەڕانەوەی ئاوارەكانیش (حەسەن بارام) ئاشكرایكرد لەئێستادا كە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا ڕەوانەی خورماتوو كراوە، لەهەندێك شوێن ئەو هێزە ڕاوەڕوتیان دەستپێكردووە، هاوڵاتیانیش لەترسی ئەوەی ماڵەكانیان تاڵان نەكرێت و داگیرنەكرێت، گەڕاونەتەوە.
لەبارەی ئەركەكانی ئەو هێزەی رەوانەی قەزاكە كراوە، وتی: “ڕێگریان كردوە حەشدی توركمانی بچنە ناوچە كوردییەكان و سوتاندنی ماڵە كوردەكان، بەڵام ئەگەر سبەینێ بگەڕێنەوە ئەوا حەشد دووبارە دەگەڕێتەوەو پێویستە بەر لەهەرشتێك ڕێكەوتن بكرێت”.