سەدر عەبادی شەرمەزار دەکات

موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسیانه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت،

له‌ په‌یامێكدا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت “سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئارامگر ده‌كه‌م، كه‌ رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌ بێزراوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ رۆیشیتن، سه‌نگه‌ر گرتنی تایه‌فی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران جارێكی تری”.
ئاشكراشیده‌كات “پێشنیاری به‌شداریكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌مان بۆ كراوه‌، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تمان كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ین”.
سه‌در ره‌خنه‌ی توند له‌ عه‌بادی ده‌گرێت، كه‌له‌ شوێن گومانی ئه‌واندا نه‌بوو، سه‌رسوڕمانی زۆری خۆیشی ده‌ربڕیوه‌و نووسیویه‌تی “گومانمان ده‌كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌كه‌مین كه‌سه‌ بانگه‌شه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری و چاكسازی ده‌كات”.
ده‌شڵێت “لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم من پاڵپشتی هیچ لیست و ئیئتلافێك ناكه‌م، مه‌گه‌ر پان تایه‌فییه‌كان، ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بن، دووربن لە سه‌نگه‌رگرتنی تایه‌فی.

Back to top button