ئۆپۆزسیۆن سوپای سوریا تێکدەشکێنێت

لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردودا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئدلیب چەندین پێگەی ستراتیجی لە دەستی سوپای سوریاو حزبوڵا دەردێنن و تێکیان دەشکێنن،
پێگەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ماوەیەکی خێرادا توانیان زەبرێکی کوشندە لە سوپای ئەسەد بدەن و بەشێوەیەکی کەموێنە،توانیویانە پێشڕەوی بکەن.
ئەو شوێنانەی کۆنتڕۆڵ کراون بریتین لە “شم الهوی، عگشان، زفر كبیر، زفر صغیر، الحیصە، تل سلمو، گلب، الدبشیە، سروج، الخوین، تل مرق، مشیرفە شمالی، الجدعانیە، الوبیدە، أم الخلاخیل، خریبە، ربیعە، تل خزنە، الزرزور، مزارع الحسین، اصگبلات ورسم الورد”

Back to top button