دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌غدای هه‌ژاند و ده‌یان كوژراو بریندار هه‌یه
ئه‌مڕۆ له به‌غدای پایته‌خی عێراق دوو ته‌قینه‌وه روویاندا و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 له به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له یه‌ك كاتدا كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویداوه، زیاتر له 16 كه‌س كوژراون 66 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن دوو هێرشكهرهوه له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدراوه‌و به‌شی زۆری قوربانییه‌كانیش كرێكارن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه: “ته‌قینه‌وه‌كان له مه‌یدانی ته‌یرانی به‌غدا روویداوه‌و له‌و شوێنه‌دا بووه كه كرێكاره‌كانی تێدا كۆده‌بنه‌وه، به‌پێی چهندزانیارییهكی دیكه‌ی نافه‌رمی كه باسكراوه.” ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان 80 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.