یه‌كێتی ده‌یه‌وێت لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه له خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێكبهێنێت
پاش له ده‌ستدانی 51% خاكی كوردستان به هۆی تاقمێكی كاڵفامی نه‌زانی نێو یه‌كێتیه‌وه و به‌رزبوونه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له ئێستا یه‌كێتی خه‌ریكی درووستكردنی لیژنه‌یه بۆ په‌رده پۆشكردنی ئه‌و رووداوه و سزادانیان.”
له‌و باره‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرای كردووه.” یه‌كێتی بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌ك درووستبكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و به‌رپرسی سه‌ربازی حزبه‌كه‌ی كه بوونه هۆكاری درووستبوونی ئه‌و رووداوه مێژووی و گه‌وره‌یه، كه بووه هۆی له ده‌ستدانی كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین و به‌شیكی تریش له خاكی كوردستان به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه.
هه‌ر له‌و باره‌وه بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به k24 ی راگه‌یاندوه.” یه‌كێتی بڕیاری داوه لیژنه پێكبهێنێت به‌ڵام هێشتا دروست نه‌بووه لیژنه‌كه.
له لایه‌كی تریشه‌وه كادر و لێپرسراوه ناوه‌ندییه‌كانی یه‌كیتی پرسیاری زۆریان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان هه‌یه له پایی ئه‌و بێده‌نگیه‌یی كه هه‌یه و پێیان وایه ده‌بێت یه‌كێتی وه‌ڵامی هه‌بێ بۆ كۆی رووداوه‌كان ده‌نا باجی له‌مه گه‌وره‌تر ده‌دات و ده‌بێ قبوڵیش بكه‌ین چونكه 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه و خه‌ڵكی كوردستانیش بۆ هه‌میشه له بیریانه.
له‌و باره‌شه‌وه (حەسەن بارام) جێگری لێپرسراوی بازنه‌ی حەمرینی یەكێتی گوتویه‌تی”ھەر ھێزێكی سیاسی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشەوە كە ھەڵەی سیاسی دەكات، لە ئاستی ناوخۆی و دەرەوەی خۆی، دەبێ وەڵامی دروستی ھەبێت، ئەگەر لیژنەیەك پێك نەھێنرێت و لێكۆڵینەوە نەكرێت، بێگومان وەڵامی خەڵك بۆ یەكێتی نەرێنی دەبێت”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له 16ی ئۆكتۆبه‌ر تاقمێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ته‌واووی كه‌ركوك و دووز و خانه‌قینیان ته‌سلیم به حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی پاسدارانی ئێرانی و سوپایی عێراق كرد له پیناو هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و مادی و سه‌رئه‌نجام هیچیشیان ده‌ست نه‌كه‌وت.”