شاندێكی باڵای عێراق دێنه هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
ئەمڕۆ هەولێرو بەغدا گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوانیان دەكەن و شاندێك له به‌غداوه سه‌ردانی هەولێر ده‌كات و كۆده‌بنه‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات ، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان به‌تایبه‌تی داخستن و كێشه‌كانی (ده‌روازه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان) و چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌به‌ردنیان به پێی ده‌ستووری عێراقی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی كردنەوەی فڕۆكەخانەو چارەی دەروازە سنوورییەكانە، دوای ئەوە دێت له چەند رۆژ لەمەوبەر شاندێكی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ سەردانی بەغدایان كرد‌و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوونەوە، ئەمڕۆش لەشاری هەولێر شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێم كۆدەبنەوەو تاوتوێی كێشەكانی نێوانیان دەكەن.