رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە له باره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاست
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه و رایگه‌یاندوه.” چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاستن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبه‌ستراون.”
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:-
ماوەیەکە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکرێنەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکرنەوە نیشتمانی و وەزارییەکانی پۆلی نۆیەم و دوانزەی ئامادەیی.
پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژ نا ڕۆژێک ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو ڕۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە ڕۆژی دواتر.
داوا لە میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و قوتابیان و مامۆستایان دەکەین کە قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱۸/۱/۱٥