رووسیا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاته سه‌ر خه‌ت و ده‌لێت نێوه‌ندگیری ده‌كه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاته سه‌ر خه‌ت، رایدهگهێنێت”رووسیا ئاماده‌یه بۆ نێوه‌ندگیریی له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌كات”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی خۆی دا ئه‌مرۆ 15ی 1ی 2018 دا سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند “بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مۆسكۆ ئاماده‌یه نێوه‌ندگیریی بكات و ئاماده‌ین هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین، هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ داوای راوه‌ستاندنی هێرشی سه‌ر شاری عفرین كردووه”.
له‌باره‌ی پێێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تیش بۆ پاراستنی سنوور له رۆژئاوای كوردستان كه “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان” سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ره‌خنه‌ی لێگرتووه‌و به نایاسایی ناوی بردووه و ده‌شلێـ” کوردیش وەک پێکھاتەیەکی سوریا دەبێت مافەکانیان بەرجەستە بکرێت”.