شارهزایهكی ئابووری: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەتە دیفاکتۆ
خواكوڕك
شارهزایهكی ئابووری لهبارهی داهاتی هەرێمی کوردستان و نەوت، پێیوایە کە ئەگەر رۆژانە بتوانرێ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێ ئەوا کێشەی مووچە لە هەرێم نامێنێ، ههروهها دەشڵێ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەتە دیفاکتۆ.
سەباح خۆشناو پسپۆڕی ئابووری به سایتی KDP.info رایگەیاندووه، هەرچەند هەرێمی كوردستان رێژەی هەناردەكردنی نەوتی خۆی زیاد بكات، ئەوەندە دەتوانێ كێشە داراییەكانی چارەبكات و لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەناردەكردنی نەوت كێشە داراییەكان بەرەو كزی دەچن، ئەگەر پلانی پێشتری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ زیادكردنی رێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ یەك ملیۆن بەرمیل، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانرێ مووچەی فەرمانبەران وەك خۆی بەبێ پاشەكەوت خەرج بكرێت.
لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كەركووكەوە ئەو پسپۆرە وتی، باشتربوو هەرێمی كوردستان بەتەنیا نەوتی كەركووك هەناردەی دەرەوە بكات، پێشتریش هەرێم نەوتی كەركووكی هەناردە كردووە، بەڵام دوای سەركەوتنی سوپای عێراق لەهەندێ ناوچەی عێراق بەسەر چەكدارانی داعشدا، ئێستا عێراق نیەتی ئەوەی هەیە دەرامەتەكان بگەڕێنێتەوە ژێر ركێفی خۆی، ئێستا بەپێی رێكەوتنی نێوان هەردوو حكوومەت داهاتەكەی دابەش دەكرێت و نیوەی داهاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.
ئاماژهی بهوهش دا، دوور نییە دوای نەمانی گروپی تیرۆرستی داعش و گرتنەوەی مووسڵ، گۆڕانكاری بەسەر سیاسەتی حكوومەتی عێراقدا بێت، پێویستە هەرێمی كوردستان خوێندنەوەی نوێی بۆ رەوشەكە هەبێت و لەگەل سەركەوتنی سەربازی گۆڕانكاری سەربازی و سیاسی روودەدەن، بێگومان لەڕووی ئابووریشەوە گۆڕانكاری دەكرێت، هەتا ئێمە لەچوارچێوەی عێراقدا ماوین، ئاساییە رێککەوتنی لەگەڵدا بکەین و دەبێ ئەوەش بزانرێ کە ئێستا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەتە دیفاکتۆ.