خۆپیشاندەرێک دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر گیانی لە دەستدا

 
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە کە گەنجێکی تەمەن ۲٦ ساڵان دوای بەشداری کردنی لە خۆپیشادانەکانی ئەو وڵاتە،لە لایەن هێزه ئەمنیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و دواتر لە زیندان دەخرێتە ژێر ئەشکەنجەی توندو بەو هۆیەوە لە زیندان گیان لەدەست دەدات.
 
گەنجەکە ناوی عەلی پۆلادیەو خەڵکی ناوچەی چالوسی شاری مازیندەرانەو تەمەنی بیست و شەش ساڵه.
 
عەلی ئەندامی هیچ گروپێکی سیاسی نەبوەو جومعەی ڕابردوو لە لایەن هێزە هەواڵگریەکانەوە دەستگیر کراوەو دواتر لە ژێر ئەشکەنجە گیانی له دەست دەدات،ئەوەش شەشەم کەسە کە لە ژێر ئەشکەنجە لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەکوژرێت”.
Back to top button