پارتی دواجار بریاره‌كه‌ی دا، بهكیانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات
پێشتر خواكوڕك له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرا كردبوو كه پارتی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ” كوردستان و عێراق ده‌كات، ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌و باره‌یه‌وه بریاری دا، كه پاش هه‌وڵدانێكی زۆر بۆ دروست كردنی یه‌ك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق، به‌ڵام زۆربه‌ی لایانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نه‌بوو، بۆیه پارتی بریاری دا به كیانێكی سه‌ربه‌خۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ” عێراق و كوردستان” بكات”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی میدیاكان، ئه‌مرۆ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بریار درا، پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان” بهكیانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن ده‌كات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زایناریهكان،پارتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتیشی کردەوە، کە پارتی داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی کردبوو، کە سەرجەم هێزە کوردستانییەکانی بەشداربن تیایدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام زۆربەی حزبەکان لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەی پارتی نەبوون، بۆیە پارتی بڕیارى دا بە جیا و وەکو کیانێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بکات،سەرچاوە ئاگادارەکەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی بۆ میدیاكان ئاشكرا كردووه” کە پارتی وەکو لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پێشیوایە دەکرێت دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانییەتی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌ش خراوته روو، کە ئەگەر دۆخی کەرکووک و خورماتوو ئاسایی نەکرێتەوە و خەڵک نەتوانێت بە ئازادی لە ماڵ و حاڵی خۆیان بن و ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر ببەن و بارەگای حزب و لایەن کوردستانییەکان نەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەوە و ئازادی ئەنجامدانی کاری سیاسی نەبێت، پارتی ئەو ناوچانە بە داگیرکراو دەزانێت و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو ناوچانە و ئه‌و بارودۆخە بە ئاسایی نازانێت.