شاناز بە بەرهەم ساڵح دەڵێت سپڵە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیش بە جرج ناودەبات

 
تا دێت هێرشەکانی شانازی برایم ئەحمەد دژی بەرهەم ساڵح و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی توندتر دەبێت.
 
لە نوسینێکدا کە شڵەژاوی باری دەرونی پێوە دیارە،ئەمجار شاناز بەرهەم ساڵح بە سپڵە ناو دەبات و دەنوسێت (یەکێتی مه‌سعه‌دێكی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌وانه‌ خستبوه‌گه‌ر كه‌ له‌ سپڵه‌یی و بێ ئه‌مه‌كی و هه‌لپه‌رستی و رووقایمی و بێ مه‌بده‌ئی و به‌رژه‌وه‌ند خوازی و دژایه‌تی كردنی ‌یه‌كێتیدا هه‌میشه‌ له‌ پێشی پێشه‌وه‌ بوونه‌).
 
هەر لە درێژەی نوسینەکەیدا مەکتەبی سیاسی بە مشک و جرج ناو دەبات و دەڵێت
(پئوسته یه‌كێتی‌ ده‌ست بداته‌ بیژنگێك و خه‌رمانه‌ چل و دوو ساڵه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له‌ داڕوجان به‌ڵكو له‌و هه‌موو جرج و مشك و شه‌مشه‌مه‌ كوێرانه‌ پاك بكاته‌وه‌ كه‌ جێماون)”.
Back to top button