له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كرێته‌وه
له راگه‌یاندراوێكدا كه كۆپیه‌كی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ڕای گه‌یاند، به‌م نزیكانه ده‌ست به‌گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگه به بڕیارى عه‌بادى، ڕاگیراوه، ههروههها راشی ده‌گه‌ێنێت”فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌م نزیكانه ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه”ئه‌و بڕیاره دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ هاتووه و تێیدا ڕێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه كراوه: “گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى هاتن و چوون، ده‌ستپێده‌كرێنه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیا عێراقیه‌كان، ئه‌و شانده‌ى حكوومه‌تى به‌غدا كه ئێستا له هه‌ولێره، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم ڕێككه‌وتووه، گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.